مەسرور بارزانی: سۆران دەكەینە ناوچەیەكی گەشتیاریی جیهانی

28/05/2024

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت سۆران بكەنە ناوچەیەكی گەشتیاریی جیهانی.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كردو لەگەڵ سەرپەرشتیارو بەرپرسانی ئیداریی سنورەكە كۆبۆوە.
لە كۆبونەوەكەدا مەسرور بارزانی رایگەیاندوە، لە روی كشتوكاڵ و بازرگانی و گەشتوگوزارەوە ئەم ناوچەیە دەرفەتی زۆری لەبەردەمدایە بۆئەوەی زیاتر پێشبكەوێت بەتایبەتی ئامانجمانە كە دەڤەرەكە بكەنە ناوچەیەكی گەشتیاریی جیهانی.
هەروەها سەرۆكی حكومەت بەرپرسانی ناوچەكەشی راسپاردوە بەبێ جیاوازیی خزمەتی هاوڵاتیان بكەن و چەندین پێشنیاریش بۆ باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەلایەن بەرپرسانەوە خراونەتەڕو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group