لە رۆژانی تاقیكردنەوەی ئەزمونیدا كارەبای بەردەوام دابین دەكرێت

11/06/2024

لە رۆژانی تاقیكردنەوەی ئەزمونیدا كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە دابین دەكرێت
وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردۆتەوە، كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی وەزارەتی پەروەردەی كردو لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە پێشوازیی لێكراو گفتوگۆیان لەبارەی ئامادەسازی و هەماهەنگی بۆ دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان كردوە.
راشگەیەنراوە، وەزیری كارەبا دڵنیایی داوەتە وەزیری پەروەردە كە لەكاتی تاقیكردنەوەكان ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیاد دەكەن و چاكسازییەكانی كارەبا لەو كاتەدا رادەگرن و كارەبای بەردەوام بۆ هۆڵەكانی  تاقیكردنەوە وەزارییەكان دابین دەكرێت، هەروەها باسیان لە دابینكردنی كارەبا بۆ قوتابخانەكان كردوە بەتایبەتی لە ڕێگەی وزەی خۆر كە تائێستا  وەزارەتی پەروەردە  62 قوتابخانەی بە سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر هەیەو ئەم ژمارەیە زیاد دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group