ئەمساڵ زیاتر لە 12 هەزار قوتابی گەڕێنراونەتەوە بەر پرۆسەی خوێندن

08/07/2024

نەوا-
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەمساڵی خوێندندا زیاتر لە 12 هەزار قوتابی گەڕێنراونەتەوە بەر پرۆسەی خوێندن.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە وۆركشۆپێكی تایبەت بەناونیشانی (هەڵمەتی گەڕاندنەوە بۆ بەر خوێندن) رایگەیاند، بەهاوكاریی رێكخراوی یونسێف و چەندین رێكخراوی دیكەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، لەساڵی خوێندنی 2023 - 2024 توانراوە 12 هەزارو 334  منداڵ بگەڕێنرێنەوە بەر پرۆسەی خوێندن.
وتیشی: كۆی گشتی ئەو منداڵانەی لە ماوەی رابردودا گەڕاونەتەوە بەر خوێندن بریتی بون لە 26 هەزارو 384 منداڵ، سەرباری خراپی دۆخی ئابوری و سەپاندنی قەیرانی دارایی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هەوڵەكانی وەزارەتی پەروەردەو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەڕانەوەی منداڵان بۆ پرۆسەی خوێندن بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group