یاد نەقشبەندی: ئەو ئامارانەی شێرپەنجە كە بڵاوكراونەتەوە رەتدەكەینەوە

22/07/2024

نەوا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، ئەو ئامارو داتایانەی نەخۆشی شێرپەنجە كە بڵاوكراونەتەوە پەیوەندی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، رونكردنەوە دەدەن لەسەر ئەو هەواڵانەی كە بەناوی دكتۆرەیەك بڵاوكراوەتەوە لەچەند پەیج و سایتێك لەسەر داتاو ئاماری شێرپەنجە، لێرەوە رایدەگەیەنن ئەو ئامارانە سەرجەمیان هەڵەیەو رەتیدەكەنەوە.
نەقشبەندی وتوشیەتی: ئەو ئامارانە هیچ پەیوەندییەكی بەنەخۆشخانەی هیواوە نیە، هیچ بنەمایەكی زانستیشی نیەو ئەو پزیشكە هیچ پەیوەندیەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نیە، كاتێك نەخۆشخانەی هیوا ئامار بڵاودەكاتەوە تەنها راستەوخۆ لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی  و پەیجی فەرمی نەخۆشخانەكەیانەوە بڵاویدەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group