باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق: دەبێت چارەیەكی بنەڕەتیی بۆ شنگال و ناوچەكە بدۆزنەوە

03/08/2024

نەوا-
باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق ڕایگەیاند، داوا لە حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، بەتایبەت حكوومەتی بەغدا، ناسەقامگیریی ناوچەكە كۆتایی پێ بهێنن و چارەیەكی بنەڕەتیی بۆ شنگال و ناوچەكە بدۆزنەوە.
تۆماس زایلەر باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق، لە یادی ڕێوڕەسمی 10ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەڵێت، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا نەتوانراوە خزمەتگوزاری پێویست بۆ ئیزدیەكان دابین بكرێت، لەوانە خزمەتگوزاری كارەبا، خوێندن و كۆمەڵێك خزمەتگوزاری دیكە.
ئاشكراشیكرد، بەشێك لە ئێزدیەكان گەڕاونەتەوە بۆ شنگال، بەڵام هەمووان دەزانین كە دۆخی سەقامگیریی شنگال بەتەواوی پارێزراو نیە، بۆ ئەوەی ئەوانەی كە گەڕاونەتەوە هەست بە ئازادی و مافەكانیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group