دەرۆزەكەرێك دەستگیر كرا زیاتر لە 8 هەزار دۆلارو چەند پارچە ئاڵتونێكی هەبوە

04/08/2024

نەوا-
بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە 13 ملیۆن دینار هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان دەرۆزەكەرێك دەستگیر دەكەن و دەستیش بەسەر بڕە پارەو ئاڵتونەكانیشیدا دەگرن.
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆماركرد لەدژی دو ئافرەت كە لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا بڕی 13 ملیۆن و 700 هەزار دیناریان لێ دزیوە، دوای سود بینین لەكامێرای چاودێری توانرا تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت و لەنێوبازاڕی قەزای كەلار یەكێك لەو ئافرەتانە دەستگیر بكرێت.
قدروی راشیگەیاندوە، ئەم ئافرەتە لەگەڵ چەند ئافرەتێكی دیكە كەمێردەكەشی لەگەڵدایەو خەڵكی دەرەوەی سنوری گەرمیانن لەقەزای كەلار خانویەكیان بەكرێ گرتوەو رۆژانە لەو سنورە دەرۆزە دەكەن، دوای رەزامەندی دادوەر پۆلیس چونە ماڵەكەیان و دەستیان بەسەر 8 هەزارو 700  دۆلاری ئەمریكی و بڕی 5 ملیۆن و 286 هەزار دیناری عیراقی و چەن پارچە ئاڵتونێكدا گرا، فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ تۆمەتبارێكی دیكە دەرچوە كە پێكەوە تاوانەكەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group