هاتوچۆی هەولێر: لە 33 شەقامدا كامێرای تۆماركردنی سەرپێچی جێگیر دەكرێت

14/08/2024

نەوا-
هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، كامێرای تۆماركردنی سەرپێچی لە ٣٣ شەقامدا جێگیر دەكرێن و كامێرا گەڕۆكەكان دەكرێنە كامێرای جێگیر، كە لە ٢٤ی مانگەوە سەرپێچی تۆمار دەكەن.
هاتوچۆی هەولێر لە راگەیندراوێكدا دەڵیَِت، لەئەمڕۆوە چوارشەممەوە كامێراكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لە ٣٣ شەقامی هەولێر دادەنرێن، كە تاوەكو رۆژی ٢٣ی مانگ بەشێوەی تاقیكاری دەبن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەدوای ١٢ی شەوی ٢٣ی ئەم مانگە، كامێراكان دەكەونە كار و سەرپێچی تۆمار دەكە، باس لەوەشكراوە، لە زۆرینەی ئەو شەقامانەی كە پێشتر كامێرای تۆماركردنی تیژڕۆیی گەڕۆكیان هەبووە، بەڵام ئێستا كراوە بە كامێرای جێگیر.
رونیشیكردەوە، هۆكاری دانانی كامێراكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی روودوەكانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتییانە، داواش لە شۆفێران دەكەن، پابەند بن بە خێرایی رێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group