نەوا-
جێگری سەرۆكی رێكخراوێكی ژینگەیی رایدەگەیێنێت، لە هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە بەكارهێنانەوەی پاشماوەی نایلۆن و پلاستیك كارگەی ریسایكلین نییە.
دەشتی مەنتك جێگری سەرۆكی رێكخراوی ئاڤیار بۆ هۆشیاریی ژینگەیی رایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی كوردستان كارگەی ریسایكلین واتە دووبارە بەكارهێنانەوەی بتڵ و مادە پلاستیكییەكان هەبێت، تاوەكو ئەو پلاستیكانە نەبنە پاشماوە و زیان بە ژینگە و تەندروستیی مرۆڤ نەگەیێنن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو لایەك بە بەكارهێنانی پلاستیك زەرەرمەند دەبن وهەروەها جێگرەوە بۆ بتڵی پلاستیكیش بتڵی شووشە و بەكارهێنانی مەتارە و ترمزی تایبەتە.
بەگوێرەی توێژینەوەكان، هەر بتڵێكی ئاو 450 ساڵی پێویستە تاوەكو لە خاك شیدەبێتەوە و تەنانەت خواردنەوەی ئاویش لەو بتڵە پلاستیكانە كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە بەهۆی ئەوەی كە بتڵەكان لە گەرمبوون كارلێكدەكەن و ئاوەكە پیسدەكەن.