ئاسایشی نیشتمانی عیراق وردەكاریی پێكادانە چەكدارییەكەی كەركوكی بڵاوكردەوە

11/09/2024

نەوا-
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق وردەكاری پێكادانە چەكدارییەكەی شاری كەركوكی بڵاوكردەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ ئەو زنجیرە پرۆسەیەی دەزگاكەیان دەستیپێكردوە بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش، دوای هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەپاش دانپادانانی یەكێك لە چەكدارە داعشەكان كە پێشتر دەستگیر كرابو ئەوەی ئاشكرا كردبو شانەیەكی تیرۆریستانی داعش لەناو پارێزگای كەركوك هەیە، هەر بۆیە هێزەكانمان دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هەڵیانكوتایە سەر ئەو ناونیشانەی كە چەكدارەكانی لێبون، چەكدارێكیان كە لەو شوێنەدا خۆی حەشاردابو  روبەڕوی هێزەكانیان بۆوە.
ئاماژەشیكردوە، دوای گەمارۆدان و تەنگ پێهەڵچنین، داعشەكە ناچاربوە خۆی بتەقێنێتەوەو خۆی بكوژێت، بەهۆی ئەو روبەڕوبونەوە چەكدارییەشەوە دوو ئەفسەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بریندا بون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group