مانگی سوری عیراق 15 تۆن هاوكاریی بۆ لوبنان دەنێرێت

پێش 3 هەفتە عێراق

نەوا-
رێكخراوی  مانگی سوری عیراقیی دوەم هاوكاری خۆی كە پێكهاتوە لە دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ پایتەختی لوبنان نارد.
عەلی موسەوی بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە مانگی سوری عیراق رایگەیاند، دوەم بەشە هاوكاریی كە پێكهاتوە لەدەرمان و پێداویستی پزیشكی كە بە 15 تۆن مەزەندە دەكرێت نێردراوەتە بەیروتی پایتەختی لوبنان، هاوكارییەكان باركراون و بەپێی لیستی پێویستییەكانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان دەگاتە دەستیان.
موسەوی باسی لەوەشكردوە، ئەم هاوكارییەی عیراق زیاتر لە 40 بابەتی پزیشكی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت كە لەنێویاندا دەرمانی پێویست بۆ چارەسەركردنی برینەكان هەیە، هاوكارییەكانی عیراق بۆ لوبنان لەڕێگەی وشكانییەوە بە بارهەڵگر دەنێردرێت و پێشتریش عیراق لەرێگەی فڕۆكەوە هاوكارییەكی دیكەی رەوانەی فڕۆكەخانەی بەیروت كردوە.






شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group