پەرلەمانتارێكی عیراق: هەژماری من بو بەڕابردو ئێستا شتێك نەماوە بەو ناوەوە

26/10/2024

نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت، هەوڵی جدی بۆ تەوتینی موچەخۆران لەیەكێك لەبانكە فیدراڵییەكان دەدەن و هەژماری من بو بەڕابردو ئێستا شتێك نەماوە بەو ناوەوەو رێگا راستەكەش كردنەوەی نووسینگەی بانكە فیدراڵییەكانە لەهەرێم.
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەكانمان چڕتر دەكەینەوە بۆ تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەشیكردوە، هەژماری من بو بەڕابردو، شتێك نەماوە بەوناوەوەو كۆتاییهاتوە، پێویستە تاكۆتایی ساڵ سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عیراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.
سۆزان مەنسور وتوشیەتی: هەژماری من پڕۆژەیەكی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە، فراكسیۆنەكەشیان بەئەركی خۆی دەزانێت لەپێناو كۆتایی هاتنی دواكەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم هەوڵی جدی تر بدات بۆئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات كە چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ساڵ بتوانن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group