نەوا-
عێراق لەسەر بەزاندنی ئاسمان و سەروەریی خاكی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە، یاداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش كرد.
باسم عەوادی وتەبێژی حكوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، عێراق بە فەرمی یاداشتێكی ناڕەزایەتی پێشكەش بە سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد، لە یاداشتەكەدا ئیدانەی ئەو پێشێلكارییە زەق و ئاشكرایەیان كردووە كە ئەنجام دەدرێت لە بەزاندنی سنووری ئاسمانی و سەروەرییمان.
باسی لەوەشكرد، سەرۆك وەزیرانی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هێڵن لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لەسەر بابەتی ئەم پێشێلكارییە بەپێی مەرجەكانی رێككەوتنی چواچێوەی سترارتیژیی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئەمریكا.
ئاماژەی بەوەشدا، حكوومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بە سەروەری و سەربەخۆیی خاكی عێراق دووپات دەكاتەوە و لەسەر ئاستە جیاجیاكان كاردەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو پێشێلكارییانە، هەروەها ڕەتی دەكاتەوە و ڕێگە نادات بە بەكارهێنانی ئاسمان و زەویی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دیكە، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ.