مقاوەمەی ئیسلامی: پێگەیەكی گرنگی سوپای ئیسرائیلیان كردۆتە ئامانج

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق رایگەیاند، پێگەیەكی گرنگی سوپای ئیسرائیلیان لە باكوری ئەو وڵات  بە ئامانجگرتوە.
گروپی چەكداری مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەربەیانی ئەمڕۆ پێگەیەكی سەربازی گرنگی ئیسرائیلیان لە باكوری ئەو وڵاتە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كردووەتە ئامانج، كە تائێستا زیانەكانی نەزانراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لە بە ئامانجگرتنی پێگەكانی ئیسرائیل وەك تۆڵەیەك بۆ بەردەوامی لەشكركێشیەكانی ئەو وڵاتە بۆ سەر لوبنان و كەرتی غەززە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەدوای جەنگی غەززە و لوبنانەوە مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق ناو بەناو بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك چەندین پێگەی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group