بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاماری چالاكییەكانی مانگی 10ی بڵاوكردەوە

31/10/2024

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە یەك مانگدا دەستیگرتوە بەسەر زیاتر لە 16 كیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی هەرێم، لەسەرەتای مانگی 10 تاكو  رۆژی 31-10  لە ژمارەیەك چالاكیدا لە هەر چوار بنكەی (دهۆك و زاخۆ و سۆران حاجی ئۆمەران)، توانراوە 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستگیر بكرێن و زیاتر لە 16 كیلۆگرام مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا بگیرێت.
راشیگەیاندوە، ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكان كەسانی گەورە بازرگانن و بازرگانی نێودەوڵەتیشیان تێدایەو بەهۆی دەستگیركردنیان تۆڕەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها تەواوی تۆمەتباران پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لەكاتی خۆیدا بۆ كراوەتەوەو رادەستی یاسا كراون بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group