هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە پردی خەلیفاوا بەكارنەهێنن

04/11/2024

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەكەین (پردی خەلیفاوا) كە لە ناوچەی پیشەسازی و لە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتوچۆی سلێمانی بەرەو خوار هەروەها لە بەكرەجۆوە كە بۆ هەمان پردی ناوبراو دەڕوات، بەهۆی لێزمە بارانی بەخوڕ و ناهەمواری لە كەش و هەوا، مەترسی لەسەر هەیە. 
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ پاراستنی سەلامەتیتان داواكارین بەهیچ جۆرێك ئەو پردە بەكارنەهێنن، هاوكات هاتوچۆی سلێمانی سەرجەم رێكارە پێویستەكانی بۆ سەلامەتیی شۆفێران گرتووەتەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group