نەوا-
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی رۆژنامەنوسان بڵاویكردەوە، دوو مانگ تێپەڕ دەبێت بەسەر بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆك كە پێچەوانەی یاسای رۆژنامەگەرییە، داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتی دادوەریی دەكەن بە بڕیاری داخستنی نوسینگەكانی كەناڵەكەدا بچێتەوەو رێگە بدرێت كاری میدیایی خۆی بكات و نوسینگەكانی بەكاربهێنێت.
بەشی یاسایی سەنتەری میترۆ ئەوەشی راگەیاندوە كە ئەو بڕیارەی كەناڵەكەی پێداخراوە بۆ دامودەزگا فەرمییەكانی حكومەتی هەرێمەو دامەزراوە میدیاییەكان ناگرێتەوە، چونكە بڕیارەكە سزای تێدا نییە تا بەو شێوازە توندە كەناڵەكە سزابدرێت، ئەگەر كەناڵەكە سەرپێچی یاساییشی كردبو دەبێت بە پشتبەستن بە یاسای رۆژنامەگەری و رێنماییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری مامەڵە لەگەڵدا بكرێت نەك پەنا بۆ یاساو بڕیاری تر ببرێت.