نێچیرڤان بارزانی: دەبێت رابردوی تاڵی كوردانی فەیلی بۆ هەموان ببێتە پەندو وانە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی 46 هەمین ساڵیادی راگواستن و بێسەروشوێنكردنی كوردانی فەیلی پەیامێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتوە، وڵاتبەدەركردنی سەدان هەزار كوردی فەیلی و بێسەروشوێنكردنی دەیان هەزاری دیكەیان جینۆسایدێكی رەگەزپەرستانەی بەعس بو كە مێژویەكی رەش و رابردویەكی تاڵی پڕ لە هەڵەی بۆ عیراق بەجێهێشت، لەم یادەدا دوپاتیدەكەنەوە حكومەتی فیدراڵیی عیراق دەبێ ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق كە تاوانەكەی بە جینۆساید ناساندوە قەرەبوی مادی و مەعنەویی قوربانیان و زیانلێكەوتوان بكاتەوەو رەگەزنامە و موڵك و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان راشیگەیاندوە، خەبات و دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشك و برایانی كوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازییە دەبێت ئەو رابردوە تاڵە بۆ هەموان ببێتە پەندو وانەو بۆ داهاتویەكی باشتر لەسەر بنەمای پێكەوەیی و یەكترقبوڵكردن لە عیراقدا سودی لێ وەربگرن بۆ ئەمەش بەردەوام لە هەوڵ و كۆششدا دەبن و هەرچی پێویست بێت هاوكار دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group