باخچەلی: سورم لەسەر داواكارییەكەم

06/11/2024

نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی پارتی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند: سەرۆكی گشتیی جەهەپە سەری سوڕماوە، كاتێك لێرەوە تاماشا بكرێت زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بڵێین جەهەپە و پەكەكەمان تێكەڵ كردوە.
لەكۆبونەوەیەكدا سەرۆكی گشتیی مەهەپە سەبارەت بە لەكارلادانی ژمارەیەك سەرۆك شارەوانی رایگەیاند، سەرۆك شارەوانییەكان یان وەك پیاو كارەكانیان ئەنجام دەدەن، یانیش لە سنوری یاسادا روبەڕوی رێكارییە شەرعی و رەواكانی دەوڵەتی توركیا دەبنەوە. 
سەبارەت بە لێدوانەكەشی لەبارەی ئازادكردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) باخچەلی رایگەیاند: ئەگەر ئۆجەلان بڵێت پەكەكە هەڵوەشاوەتەوە، ئەوا بابێت ئەمانە دوبارە بكاتەوە، بۆیە من سورم لەسەر قسەكەم و پێداگرم لەسەر داواكارییەكەم، لەگەڵ كوردەكاندا لەئامێزگرتن كارێكی پێویستەو سازان لە سیاسەتدا لە سودی هاوبەشەكانماندایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group