كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی: رێككەوتنی سەرەتایی هاتوەتە ئاراوە

04/02/2025

 نەوا-
دوای كۆبونەوەیان لیژنەی تەكنیكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوی لیژنە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتیدا هاتوە، لە هەولێر لیژنەی هاوبەشی تەكنیكی یەكێتیی و پارتی دواهەمین كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا، ئەوەش دوای چەندین دانیشتنی چڕوپڕو گفتوگۆی بنیاتنەرانە بەمەبەستی كاری هاوبەش لە قۆناغی داهاتوی حوكمڕانیدا، بەشێوەیەك كە لە ئاستی قۆناغی هەستیاری ئێستاو چاوەڕوانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستاندا بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەمیانی كۆبونەوەكاندا لێكتێگەیشتنی هاوبەش و رێككەوتنی سەرەتایی لەسەر زۆربەی تەوەرەكان هاتوەتە ئاراوەو ئەنجامی كۆبونەوەكان دەخرێتە بەردەستی لیژنەی باڵای دانوستانكاری هەردولا بۆ یەكلاكردنەوەی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group