نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (سیتییەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئازار دیاریكرد، كە بریتییە لە (268) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجییی مۆلیدەی سیتییەكان ئامادەكراوە، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك كارەبای مۆلیدەی ستییەكان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 268 دینار، بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (240) دینارە.
كارەبای سلێمانی باس لەوەشدەكات، پێویستیشە سەرجەم سیتییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.