پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان

پێش 4 هەفتە

نەوا-
لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیری كەش لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەستپێدەكات بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای سورەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردوەتەوە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا ئەگەر هەیە لەیەكشەممەی داهاتوەوە تا ئێوارەی دوشەممە 31/3 حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیری كەش لەهەرێمی كوردستان و ناوچەكە دەستپێبكات بەهۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای سورەوە بۆ سەر ناوچەكانمان.
راشیگەیاندوە، لەماوەی دوو رۆژی یەكەم و دوەمی جەژنی رەمەزان ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەندێك كاتیش بارانی كەم دەبارێت لەگەڵ دروستبونی هەورە بروسكە لەكات و شوێنی جیاوازداو لەهەندێك كات و شوێنیشدا تاوە بارانی بەخوڕ دەبارێت بەتایبەت لەسنوری پارێزگای دهۆك و هەولێرو ناوچە شاخاوییەكانی هەردوو پارێزگاكە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە،  قۆناغی دوهەمی ناجێگیری كەش لەدەریای سورەوە لە رۆژی چوارشەممە 2/4 دوبارە بۆ سەر ناوچەكان چالاك دەبێتەوە بەراورد بە قۆناغی یەكەم كەمێك رێژەی بارانەكە باشتر دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوەو رۆژی پێجشەممە كۆتایی پێدێت .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group