سری سورەیا ئۆندەر كۆچی دواییكرد

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی شاندی ئیمراڵی بۆ چارەسەری پرسی كورد لەباكوری كوردستان و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا كۆچی دواییكرد.
سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیاو پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە بازنەی ئیستانبوڵ، دوای مانەوەی 18 رۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی كاریگەریی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.
ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی بو بۆ چارەسەری پرسی كورد لەباكوری كوردستان و دوای چەندینجار سەردانكردنی زیندانی دورگەی ئیمراڵی، پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یان هێنایەوەو لە رێوڕەسمێكدا پەیامەكەیان راگەیاندو پاش ماوەیەك دوچاری جەڵتەی دڵ بو.
پێشتر نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگلی ئیستانبوڵ بڵاویكردبوەوە، مەترسی لەسەر ژیانی سری سورەیا ئۆندەر زیاتر بوە، بەڵام بەردەوامدەبن لە چارەسەركردنەكانیان تا رەوشی تەندورستی جێگیر دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group