نەوا-
دادگای فیدراڵی سكاڵای پێنج پەرلەمانتاری عێراقی بۆ دەركردنی فەرمانێك بەمەبەستی ڕاگرتنی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەتكردەوە.
دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، پێنج پەرلەمانتار سكاڵایەكیان لە دادگای فیدراڵی لەسەر چۆنیەتی پەسەندكردنی پرۆژەیاساكە تۆماركردو داویانكرد هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەوەش لەسەر ئەو بنەمایەی لەو دانیشتنەدا ڕێژەی یاسای تەواو نەبوە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی سكاڵاكەی ڕەتكردەوە و جەختیی لەسەر یاسایبوونی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كردەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، رۆژی 14ی نیسانی 2025، پەرلەمانی عێراق دوای چەندین جار دواخستن، بە زۆرینەی دەنگ، پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند كرد.