پارێزگاری دهۆك: داوا لە پەكەكە دەكەن سنوری پارێزگاكەیان چۆڵبكەن

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگاری دهۆك رایگەیاند، بەهۆی ململانێی چەكداری نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیاوە چەند گوندێكی سنوری پارێزگاكەیان چۆڵكراون.
عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك لەپرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بەهۆی ململانێی چەكداریی نێوان پەكەكەو سوپای توركیاوە پارێزگای دهۆك زۆرترین زیانی بەركەوتوە، نزیكەی 30%ی گوندەكانی پارێزگاكە وێرانكراون و بەتەواوی چۆڵكراون، هۆكاری سەرەكی نەگەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەكانیش سیاسەتەكانی پەكەكەیە، هەروەها هاوڵاتیانی ئەو گوندانە زیاتر لە 38 ساڵە بەهۆی بەردەوامی گرژییە ئەمنییەكان و بونی چەكداران نەگەڕاونەتەوە ناوچەكانیان.
عەلی تەتەر وتیشی: داوا لە چەكدارانی پەكەكە دەكەن ئەو گوندو شاخانەی كە تێیدا جێگیرن چۆڵی بكەن بۆئەوەی دانیشتوانەكەی بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بكەنەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group