بڕیارە تاكۆتایی ئەمساڵ هێزی پێشمەرگە یەكبخرێتەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم كوردستان دەڵێت، بڕیارە تاكۆتایی ئەمساڵ سەرجەم هێزی پێشمەرگە یەكبخرێت.
بابەكر زێباری راوێژكاری سەربازی سەرۆكی هەرێم رایگەیاندوە: هاوپەیمانان بەردەوام لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو لە هەمو هەنگاوەكان هاوكارو پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و هەماهەنگی زۆر باشیان هەیە بۆ یەكخستنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام هاوكارو پاڵپشتن وەك چۆن گرنگی بەهێزی خۆیان دەدەن بەهەمانشێوەش گرنگی بەهێزی پێشمەرگە دەدەن.
زێباری باسی لەوەشكردوە: بەشێكی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانان دابین دەكرێت و بڕیارە دوای تەواوبونی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەو تەواوبونی 11 فیرقە تاكۆتایی ئەمساڵ یەكبگرێتەوەو دواتر سیستمی بەرگریش بۆ هێزی پێشمەرگە دابین بكرێت، بۆیە ئێستا یەكخستنی هێزی پێشمەرگە لەقۆناغی كۆتاییدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group