لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە دامەزرا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بۆ گەشەپێدانی ژینگەی وەرزشی لەپارێزگاكەدا، عەقیل مفتن سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراق بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجەی واژۆ كرد .
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەڵەبجە، دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە دوای ئەوە بوە كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت داوای لە سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراق كردوە زەمینەی یاسایی گونجاو بڕەخسێنێت و كار بۆ كردنەوەی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە بكات. 
پارێزگای هەڵەبجە راشیگەیاندوە، ئەم بڕیارەی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عیراق رۆڵی گرنگی دەبێت لەوەبەرهێنان لەوزەو بەهرەكانی گەنجان و پەرەپێدانی توانا جەستەیییەكانیان و ئامادەكردنیان بۆ بەشداریكردن لەپاڵەوانێتیە هەرێمی و نێودەوڵەتیەكاندا تا هەڵەبجەش پێگەی شایستەی خۆی مسۆگەر بكات لەكایەی وەرزشیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group