پڕۆژەی قیرتاوكردنی رێگای نێوان دێلێژە –سەنگاو تەواو كرا

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە رێوڕەسمێكدا بەئامادەبونی دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رێگای قیری نێوان دێلێژە –سەنگاو بەفەرمی كرایەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، پڕۆژەی رێگای قیری نێوان دێلێژە –سەنگاو  بەشێكە لەجێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیانی سنورەكە كە پێكهاتوە لە رێگایەك بەدرێژی (5)كم و بەبڕی ملیارێك و سەد ملیۆن دینار بەشێوازی راستەوخۆ و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە جێبەجێ كراوە.
لەو رێوڕەسمەدا ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد بۆ چاككردنەوەو نۆژەنكردنەوەی چەند رێگایەكی تری سنورەكە.
دروستكردنی رێگای دێلێژە-سەنگاو یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكان كە ئیدارەی گەرمیان بەپارێزگای سلێمانیەوە دەبەستێتەوەو نزیكەی 30كم دوری رێگا بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە سنورەكە كەمدەكاتەوە، هاوكات لەڕوی گەشتیاریشەوە بایەخی گرنگی هەیەو هاتوچۆیەكی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group