نەوا-
سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردن پێویستیان بە نزیكەی 250 هەزار كارمەند هەیە بۆ یەك رۆژ، بەڵام تا ئێستا 187هەزار كەس ناویان بۆ كارمەندی كۆمسیۆن پێشكەشكردوە.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، تاوەكو ئێستا 38 هاوپەیمانێتی تۆماركراوە و وادەكەش كۆتایی هاتووە هەروەها ماوەی پێشكەشكردنی لیستی كاندیدەكان بۆ هاوپەیمانی و حزبەكان و تاك كاندیدەكان تاوەكو 24ـی حوزەیران بەردەوامە
باسی لەوەشكرد، پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و گەیشتووەتە 1,850,000 دەنگدەر و لەسەر دەنگۆی كڕینی كارتی بایۆمەتری دەنگدەر، كۆمسیۆن هیچ سكاڵا و بەڵگەیەكی لەم جۆرەی پێنەگەیشتووە و تائێستا هیچ حاڵەتێكی فرۆشتن تۆمارنەكراوە و كۆمسیۆن بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەكات و تاوەكو ئەمڕۆش تیمەكانی هیچ حاڵەتێكی كڕینی كارتیان نەسەلماندووە و تەنها دەنگۆیە.