پۆلیسی كەربەلا پێشوازی لەحاجیان دەكات

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رێكارە ئەمنییەكان بۆ گەڕانەوەی حاجیانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگیرێتەبەرو پۆلیسی كەربەلا پێشوازییان لێدەكات.
وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا دەستیكردوە بە هەمو رێكارێكی ئەمنی بۆ دڵنیابون لە گەڕانەوەی حاجیانی وڵاتی سعودییە بە سەلامەتی لە رێگەی وشكانییەوە، پۆلیس هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان و دەزگا ئەمنییەكان كردوەو رێگاكەش لە دەروازەی عەرعەرەوە بۆ كەربەلا دەپارێزن و كاروانەكان بە یاوەرییەوە رادەستی فەرماندەكانی پۆلیس لە پارێزگاكان دەكرێن.
ئەوەش خراوەتەڕو، پلانەكەی پۆلیسی عیراق بریتییە لە زیادكردن و جێگیركردنی هێزی ئەمنی بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی حاجیان و پرۆسەی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەكانی خۆیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group