نەوا-
كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان داوایكرد، بەپەلە دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەكتر ئەنجام بدرێت.
ڤۆڵكەر تورك كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان لە وتەیەكدا لە نوسینگەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە جنێڤ ئاماژەی بەوەدا، زیادبونی ململانێكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل جێگەی نیگەرانییەو لەگەڵ ئەوەدان گرژییەكان كەمبكرێنەوەو دانوستانی بەپەلە بۆ كۆتاییهێنان بەهێرشەكانی ئێران و ئیسرائیل ئەنجام بدرێت و چارەسەرێك بۆ دۆخی ئێستا بدۆزرێتەوە.
ڤۆڵكەر تورك وتیشی: داوا لە ئیسرائیل و ئێران دەكەن رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرن بەتایبەتیش ئەوەی كە پەیوەندیدارە بە پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنیەوە.