نەوا-
ئوردن بڕیاریدا رێگا بە هاوڵاتییانی عێراقی بدات بەبێ ڤیزا داخڵی وڵاتەكەی ببن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە عەممانی پایتەختی ئوردن بڵاویكردەوە، ئوردن بڕیاریدا بەشێوەیەكی كاتی رێگا بە هاوڵاتییانی عێراق بدات بەبێ ڤیزا و لە رێگای فڕۆكەخانەی شاژنە عالییەوە داخڵی وڵاتەكەی ببن.
ئاشكراشیكرد، بڕیارەكەی بەهۆی داخستنی ئاسمانی عێراق و داخستنی بەشێك لە فڕۆكەخانەكانی دەركردووە.