ئەردۆغان: نەتانیاهو پێش هیتلەر كەوتوە

12 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە تاوانی جینۆسایددا زۆر پێش هیتلەر كەوتوە. 
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكدا تیشكی خستە سەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و رایگەیاند، بەهێندەی ئەوانەی پشتیوانی لە خۆبەزلزانی ئیسرائیل دەكەن، ئەوانەشی بێدەنگن پرژەی خوێنی ئەو هاوڵاتیە مەدەنی، كۆرپەو منداڵانەیان بەركەوتوە كە كوژراون.
وتیشی: بەرگرییكردنی ئێران مافێكی رەوای لە بەرامبەر تیرۆری ئیسرائیلدا، لەپێناو وەستاندنی ئەم دەستدرێژیانەش لە غەزە، سوریا، لوبنان، یەمەن و ئێران هەر چیەك لەدەستیان بێت ئەنجامی دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group