نەوا-
ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، سوپای روسیا بە ئاڕاستەكردنی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی كردوەتە سەر ژمارەیەك شار لە ئۆكرانیا.
زێلێنسكی بڵاویكردوەتەوە، سوپای روسیا 400 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و 32 موشەكی ئاڕاستەی كیێڤی پایتەخت و چەند شارێكی تر كردوە كە بەهۆیانەوە 15 كەس كوژراون و 75ی دیكەش برینداربون.
سەرۆكی ئۆكرانیا راشیگەیاندوە، هێرشەكانی روسیا زیانێكی زۆری مادی بە كیێڤی پایتەخت و شارە بۆردومانكراوەكان گەیاندوە، بێدەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی وایكردوە كە ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا دەیەوێت جەنگەكە بەردەوام بێت.