نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دوپاتیكردەوە كە شەڕو پەرەسەندنەكان هیچ كاریگەرییەك لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عیراق ناكات.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە بغداد الیومی راگەیاندوە، شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل كاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق نابێت، كارەكانی كۆمسیۆنیش بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەدەچن بەبێئەوەی هیچ ئاستەنگێك لەبەردەمیاندا هەبێت بەهۆی ئەم شەڕە یان پرسی دیكەوە.
ئەوەشی رونكردۆتەوە، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق وەك وادەی دیاریكراوی خۆی لە 11ی تشرینی دوەمی 2025دا بەڕێوەدەچێت و هیچ دواخستنێك لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناكرێت.
جێی ئاماژەیە پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان پشتڕاستی كردبۆوە كە هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا بەڕێوەدەچێت هیچ بەربەستێكیش لەبەردەمیاندا نییە.