بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشیكردە سەر نەخۆشخانەیەك لە تەلئەبیب

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێكی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانی بۆردومانكرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی كردە سەر نەخۆشخانەیەك لە تەلئەبیب.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی لە ئێران و بەتایبەت لە تاران ئەنجامدا، بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ئێران، بەرگرییە ئاسمانییەكان وەڵامی هێرشەكانیان لە كەرەج و ئیسفەهان و چەند ناوچەیەكی تاران داوەتەوە.
هەروەها، سوپای ئیسرائیل ناوەندێكی تایبەت بە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لە ئەراك بۆردومانكرد.
لەبەرامبەردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشیكردە سەر نەخۆشخانەی سوروكا لە تەلئەبیب كە برینداری سوپای تێدا چارەسەر دەكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group