نەوا-
سەرۆكی روسیا ئاماژەیكرد بە رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان ئێران و روسیاو رایگەیاند، هاوبەشی نێوانیان بواری بەرگریی ناگرێتەوە.
ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، پێشتر پێشنیاری ئەوەی بۆ ئێران كردوە بەیەكەوە كار لەسەر سیستمی بەرگریی ئاسمانی بكەن، بەڵام ئێران گرنگی پێنەداو لە رێككەوتنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان روسیاو ئێراندا هیچ مادەیەك لە بواری بەرگرییدا نیە، بۆیە ئێرانییەكانیش ئێستا داوای ئەو بابەتەیان لێناكەن.
پوتن راشیگەیاندوە: لەگەڵ ئێران لە پەیوەندیدان داوای هیچ جۆرە پشتیوانییەكی لە روسیا نەكردوە.