گەشتە ئاسمانییەكانی هەولێر دەستپێدەكاتەوە

پێش 3 هەفتە

نەوا-
گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دوای گرژی و ئاڵۆزییەكان و داخستنی ئاسمانی عیراق و هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویكردەوە، رۆژی 24-6 كاتژمێر 3ی دواینیوەڕۆ گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەستپێدەكاتەوە، ئەمەش یەكەمین گەشی ئاسمانی دەبێت لە هەرێمی كوردستان دوای شەڕو گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران كە بوە هۆی هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانییەكان. 
پێشتر دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندبو، دوای داخستنی ئاسمانی عیراق بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە لە ماوەی رۆژانی رابردودا ژمارەی ئەو گەشتە ئاسمانیانەی هەڵوەشاونەتەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل هەزارو 184 گەشتی چون و هاتن بون، هەروەها لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 99 گەشتی چون و هاتن هەڵوەشاونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group