زانیاری نوێ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مووچە راگەیەندرا

23 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، دوو وەفدی بەغداد لە هەولێر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلادەكەنەوە و گفتوگۆی چڕ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت. 
هەروەها، سەرچاوەكەی كە قسەی بۆ میدیاكانی عێراق كردووە ئاشكرایكردووە، وەفدی یەكەم تەكنیكییە پێكهاتووە لە نوێنەری وەزارەتەكانی نەوت و دارایی و نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گفتوگۆكانیش بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت ئەرێنییە، بڕیارە ئەمرۆ ئەو وەفدە دانوستان لەگەڵ نوێنەری كۆمپانیا نەوتییەكانیش بكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، شەوی رابردوو وەفدێكی حكومەتی عێراق گەیشتە هەرێم كە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببنەوە بە ئامانجی یەكلاكردنەوەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی نەوتی و نانەوتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group