عەممار حەكیم: عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێك
24 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، دووپاتی كردەوە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشەی بۆ سەر هیچ وڵاتێك، بەڵام رێگەش نادرێت خواستی هیچ لایەن و وڵاتێكیان بەسەر بسەپێندرێت كە پێچەوانەی ئیدرادەی نیشتمانیی و بەرژەوەندی گەلەیان بێت.
عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبارەی دۆخی عێراق ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەكەمان خاوەن سەروەرییە و هەمیشە ئاشتی دەوێت، هاوكات دەڵێت: بە ئەمەریكامان ڕاگەیاندووە كە عێراق نایەوێت بەشێك بێت لە هیچ جەنگێك، هەروەها بە یەكڕیزی دەتوانین سەقامگیری وڵات بپارێزین، ئێمە گەلێكین هەرگیز قبووڵی هیچ سەپاندنێك ناكەین.
جەختی لەوەشكردەوە، عێراق نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێك، بەڵام ڕێگەش نادرێت خواستی هیچ لایەن و وڵاتێكیان بەسەر بسەپێندرێت كە پێچەوانەی ئیدرادەی نیشتمانیی و بەرژەوەندیی گەلەیان بێت.