بەهۆی خۆڵبارینەوە ژمارەیەك هاوڵاتی لەسلێمانی رەوانەی نەخۆشخانە كران

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینی چڕەوە لەشاری سلێمانی ژمارەیەك هاوڵاتی رەوانەی نەخۆشخانە كران.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی كاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارینەوە  15 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەرو دوای ئەنجامدانی رێكارە تەندروستییەكان سەرجەم ئەو  هاوڵاتیانە باری تەندروستیان جێگربوەو گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
جێی ئاماژەیە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو شەپۆلی خۆڵبارین زۆربەی وڵاتانی دراوسێی عیراقی گرتوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەشی دوچاری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە بونەتەوە رێنمایی كراون لەكاتی خۆڵباریندا دەمامك ببەستن و رێكارە تەندورستییەكان جێبەجێ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group