نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر رایگەیاند، لەسنوری شارەوانییەكانی هەولێر 42 هەزار كەس بڕیاری وەرگرتنی زەوییان هەیەو هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت.
مەریوان حاكم هادی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی هەولێر لە لێدوانێكدا لە سایتی فەرمی پارتی راگەیاندوە، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر كە شارەوانی هەمو قەزا و ناحیەو كۆمەڵگەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، 42 هەزار فەرمانبەر رەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیەو ناوەكانیان گەڕاوەتەوە بۆ شارەوانییەكان، لەوانەیە ناوی دیكەش هێشتا تەواو نەكرابێت و دوای وەرگرتنی رەزامەندی بگەڕێنەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر راشیگەیاندوە، زەویان لە سنوری هەژدە شارەوانی ئامادەكردوەو بڕیارە هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران بكرێت، هەمو فەرمانبەرێك كە رەزامەندیی حكومەتی هەبێت سودمەند دەبێت لە وەرگرتنی پارچەیەك زەوی.