بڕیارە ئۆجەلان پەیامێكی نوێ بڵاوبكاتەوە

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پەیامێكی نوێ بڵاوبكاتەوە.
شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) بۆ ئیمرالی كە پێكهاتبون لە پەروین بوڵدان، میتات سانجار، ئۆزگور فایك سەردانی ئۆجەلانیان كردو دوای دیدارێكی چەند كاتژمێری گەڕانەوەو بڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاش كۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، شاندی (دەمپارتی) لەدوای كۆبونەوەكەیان لەدورگەی ئیمرالی پێشبینیانكردوە لەچەند رۆژی داهاتودا پرسی چارەسەریی بەرەو پێشەوە بڕوات.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیارە شاندەكە لەگەڵ ئەردۆغان كۆبێتەوەو پاشان عەبدوڵڵا ئۆجەلان پەیامێكی نوێ بڵاوبكاتەوە سەبارەت پرۆسەی دەستپێكردنی چەكدانانی پەكەكەو قۆناغەكانی دواتری.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group