گەشتی ئاسمانیی نێوان تاران و سلێمانی دەست پێ دەكاتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هێڵی ئاسمانی ماهان ڕایگەیاند: گەشتە ئاسمانییەكانیان لە 18 تەممووزەوە لەنێوان تاران و سلێمانی دەستپێدەكەنەوە.
دانا محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی ئاشكرای كرد، بەپێی ئەو خشتەیەی كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهان ئێرەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، بڕیارە لە 18ـی تەممووزەوە  گەشتە ئاسمانییەكانیان لە نێوان تاران-سلێمانی-تاران دەست پێبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم مانگەدا، هێڵی ئاسمانیی ماهان ئێر لە هەفتەیەكدا تەنها یەك گەشت لەنێوان هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تاران دەكات، بۆ مانگی داهاتوو، هەفتانە دوو گەشت لەنێوان ئەم دوو فڕۆكەخانەیە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group