نەوا-
بڕیارە رۆژی هەینی داهاتو 11/7 رێوڕەسمی چەكدانانی ژمارەیەك چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) بە كەناڵی روداوی راگەیاندوە كە ئاگادار كراونەتەوە رۆژی هەینی رێوڕەسمی چەكدانانەكە بەڕێوەدەچێت.
هەروەها بڵاوكراوەتەوە كە كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لایەنەكانی ئاگادار كردوەتەوە كە لەو وادەیەدا ئامادەی رێوڕەسمی چەكدانانەكەبن كە بڕیارە گروپێكی پەكەكە لەبەردەم میدیا جیهانی و ناوخۆییەكاندا وەك نیاز پاكیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەریی لە توركیا چەكەكانیان دابنێن .