نەوا-
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ چوارشەممە9-7، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
باس لەوەشكراوە، سبەی پێنجشەممە10-7، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با كەمێك زیاد دەكات و لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتردا دەبێت لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرماش 1 بۆ 2 پلەی دیكە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی