نەوا-
قایمقامی شارۆچكەی پشدەر ڕایگەیاند، سەكۆی تێكردنی كارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتووە و دوو كارمەندیش سووتاون.
ئەبوبەكر بایز قایمقامی شارۆچكەی پشدەر لە ڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت، بەشێوەیەكی لە ناكاو سەكۆی تێكردنی كارگەی غازی قەڵادزێ ئاگری گرتوو و بەهۆی ڕووداوەكەش دوو كارمەندی كارگەكە سووتاون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
قایمقامی شارۆچكەكە ئاماژەی بەوەشدا، دوو ئۆتۆمبێلی كارگەكەش سووتاون و زیانێكی زۆریش بەر كارگەكە كەوتووە.