پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر دەكەوێتە كار

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بۆرییەكانی پاككرانەوە بۆئەوەی تێست بكرێ، لەم هەفتەیەدا دەكەوێتە كار.
رابەر حسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بۆرییەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر پاككرانەوە لە هەر كاتژمێرێك بێت پڕۆژەكە دەكەوێتە كارو ئاو بۆ ماڵان بەردەدرێتەوە ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا بێت.
رابەر حسێن باسی لەوەشكردوە، ئەو بەشەی لەسەرەتای پڕۆژەكە دەكەوێتە كارو هاوڵاتیان تێیدا سودمەند دەبن ئەو گەڕەكانەن كە كەوتونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر، هەروەها جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژەیە كێشەی كەمئاوی لەشاری هەولێر چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی داخستنی زیاتر لە هەزار بیری ئاو بەمەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و بەفیڕۆنەدانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group