بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە مەرجەكانی ئەنجامدانی عومرەی بڵاوكردەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان مەرجەكانی رێگەپێدانی تایبەت  و فرۆشتنی بەرنامەكانی حەج و عومرەی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان كە لە 12 خاڵ پێكهاتوە تیایدا ئاماژەكراوە كە كۆمپانیا پێویستە لە سنوری جوگرافی خۆی كاری گواستنەوەی عومرەكاران بكات و هاوپشكەكانی لەگەڵ فەرمانبەری رێبەر دەستەبەری بۆ كرابێت و خاوەن كۆمپانیاش پشتگیری لە بەڕێوەبەرایەی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بهێنێت كە تۆمارەو نوێیان كردوەتەوە.
هەروەها هاتوە كە كۆمپانیای گواستنەوەی عومرەكاران پێویستە بڕی 5 هەزار دۆلار وەك بارمتە دابنێت و هەر كۆمپانیایەكیش بڕی 100 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت، پێویستیشە سەرجەم مەرجەكانیانیان تیادا بێت ئەوجا گرێبەستیان لەگەڵدا ئەنجامدەدرێت.
هەروەها سەبارەت بەمەرجەكانی رێگەپێدانی تایبەت بەكۆمپانیاكانی فرۆشتنی بەرنامەی عومرەدا هاتوە كە كۆمپانیاكە تەنها دەتوانێت بەرنامەی عومرە بفرۆشێت بۆی نیە كاری گواستنەوە ئەنجام بدات، پێویستیشە گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكی سعودیدا هەبێت و بڕی 100 هەزار دۆلاریش وەك بارمتە دابنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسە لە هەر كەموكوڕییەك كە لەو بەرنامەیەیدا هەبێت كە دەیفرۆشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group