كۆبونەوەی هاوبەشی هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی بەڕێوەدەچێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بڕیارە رۆژی دووشەممە 14/7 هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە هاوینەهەواری پیرمام كۆببنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی میدیای هەردو حزبەكە بڵاویانكردوەتەوە، كۆبونەوەكە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و ناوەڕۆكەكەی كە بەفەرمی ئاشكرا نەكراوە بریتی دەبێت لە  یەكهەڵوێستی بەرامبەر بەغداو پرسی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها كێشەی موچەو هەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
پرسی راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستە داراییەكان گفتوگۆ و كۆبونەوەكانی چڕتر كردوەتەوە، پێشتریش بارەگای بارزانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردبو كە  لەپێناو  بەردەوامبونی گفتوگۆیەكی هێمنانەو رەچاوكردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێیانباشبوە دوا دەرفەت بە حكومەتی عیراق بدەن بۆئەوەی رێگەیەك بۆ كۆتایهێنان بەكێشەی موچەو بودجە بدۆزنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group