نەوا-
بڕیارە لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە بازگەكان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی گوێرو دیبەگەو مەخمور بكرێتەوە بەمەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەتی سەبارەت بە كێشەی گەنم و بەرهەمە كشتوكاڵیەكانی سنوری قاویمقامیەتی مەخمور كردوە، لەو كۆبونەوەیەدا جەختكراوەتەوە لەسەر وەرگرتن و بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لەمساڵدا كە بەشێوەیەكی باش بەڕێوەچوەو بۆتە مایەی رەزامەندی زۆرێك لە جوتیاران.
ئاماژەشكراوە، لەكۆبونەوەكەدا هەڵوەستە لەسەر گەنم و بەرهەمی جوتیارانی سنوری مادەی 140 كراوە تیایدا بڕیاردراوە لەپێناو خزمەتی گشتی جوتیارانی ئەو سنورە لە 16ی ئەم مانگەوە بازگەكان بۆ گەنمی جوتیارانی گوێرو دیبەگەو مەخمور ئازاد دەكرێن بەمەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لە هەولێر.